بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - گینۆ گابریێل، وتەبێژی هەسەدە لە لێدوانێکدا بە ئاماژر بە بەرز بوونەوەی ڕێژەی جووڵەکانی ئەم دواییەی تورکیا لە سنوورەکانی کوردستانی سووریا وتی: سەرەڕای بوونی ڕێککەوتن لەسەر ڕاگیرانی هێرشەکانی تورکیا و هەروەها بوونی پەیامی ئاگربڕی گشتی لە ئاستی نێودەوڵەتی بە هۆی پەتای کۆرۆنا دیسان جووڵەکان و ناردنی هێز و جیهازات لەلایەن سوپای تورکیاوە بۆ ناوچەکە درێژەی هەیە. سوپای تورکیا بە شێوەی بەربڵاو هێزی ڕەوانەی عەین عیسا کردووە. سوپای تورکیا خەریکی بەرز کردنەوەی هێرشەکانی خۆی بۆ سەر ناوچەکەیە.
گابریێل لە درێژەی قسەکانیدا وتوویە: تورکیا هەموو ئەو ڕێککەوتننانەی کە لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ کراوە، پێشێل دەکات و ئەوەش بیانوویەکە بۆ ئەنجامی ئۆپراسیۆنی نوێ لە ناوچەکە. لە ئەگەری ئەنجامی ئۆپراسیۆنێکی سەربازی لەلایەن تورکیاوە لە ناوچەکە مەترسیەکی زۆر گەورە لە سەر ناوچەکە دەبێت. ئەو ئۆپراسیۆنە جگە لە پەرەپێدانی ماڵوێرانی و پرسی پەنابەری، بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆناش تووشی کێشە دەکات.